شاعیر: فانی کتێب: دیوانی فانی سەرناو: لە تەقلیدی مەلایی مەعنەوی بۆ شێخی بێ مەعنا لە تەقلیدی مەلایی مەعنەوی بۆ شێخی بێ مەعنا دەسووتێ دڵ وەکوو مووم و لە فەوتی سەر لە ترسانم چ باکت زینەتی ظاهر ئەگەر توو پاکی دڵ چاکی بە مانی ئیحتیاجێکی نییە دیواری باغانم ئەگەر باتنت ڕەش بێ بە من چی شانەکەی ڕیشت سەری ڕەنگین بێ نەفعی چی هەیە زیندانی شاهانم فیدایی طاعەتی بێ دەستنوێژی بێ تەماعانم کە دەستنوێژ ئاوەکە و بارێکە بۆ تەقوافرۆشانم لە بێقەدریت نییە فانی کە ناگیرێ قسەت قەدری گرانە قیمەتی زۆرە دوڕ و یاقووتی عیرفانم ++++++++++++++++++++++