شاعیر: بێخود کتێب: دیوانی بێخود سەرناو: بێخود کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە بێخود کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە بەندەی وەفای شێخەکەی ئەحمەد بڕندەیە عەبدولکەریمی خۆم کە لە باخی مەحەببەتا وەک گوڵ بەڕووی هەموو کەسەوە دەم بە خەندەیە ڕۆحم لە خۆشی قاقەزەکەت زوو کە دەر نەچوو... جانسەختە، تیرەبەختە، نەفامە و سەهەندەیە یا شێتی عەشقی دڵبەرە ئاگای لە خۆی نییە یا وەحشییێکە هەمدەمی دەعبا و دڕندەیە تریاقی نامەکەت کە گەیی بێخودی سەلیم باکی لە ماری غەم نییە گەرچی کوشندەیە ++++++++++++++++++++++