شاعیر: بێخود کتێب: دیوانی بێخود سەرناو: ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە بتلێ بە دەردەوە ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە بتلێ بە دەردەوە بڕژێنە ئەشکی گەرم بە دەم ئاهی سەردەوە دەرچوو بە داخی عەشقەوە ڕۆحی ڕەوانیان فەرهاد بە بێستوونەوە، مەجنوون بە هەردەوە گەر وەسفی گەنجی ڕوویی ببێ جارێ باخەوان وێران ئەکا چەمەن بە هەموو دار و بەردەوە شۆرێ بە یادی لێوی بڵێ ئەی حەمەی عەلۆ ئەمما بە شێعری مونتەخەب و بەیتی فەردەوە بێخود لەباتی سورمە لەسەر چاوی دائەنێ ناڵی وڵاخی ئەو بە هەموو تۆز و گەردەوە ++++++++++++++++++++++