شاعیر: سەیفولقوزات کتێب: دیوانی سەیفولقوزات سەرناو: غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییە تەئسیر ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی! لۆمەی حەسەنی نەفعی نییە، لابدە واعیز! عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی ++++++++++++++++++++++