شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور سەبارەت: نامە بۆ مەلا محەممەدی ئەییوبی کە لە کاتی سەردانی تووبا خانمی خوشکی سەرداری بۆکان، جەوهەریی لە دەرەوە بەجێهێشتبوو. ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور بۆچ ڕەفێقی خۆت بەجێهێشت و بەتەنیا چوویە ژوور گەر دەڵێی تۆ ئەهلی عیلمی ئێرە جێگای تۆ نییە خێر، لە حەق گەر لانەدەی هەر بۆ مەیە حۆر و قوسوور داری تووبا سێبەر و بەرگ و بەری هەر بۆ مەیە هەر دەبێ من بچمە ژێری و تۆ تەماشا کەی لە دوور تاقەتی هیجرم نییە تۆخودا لە من دووری مەکە یا ئەتۆ زوو بێرەدەر، یا فەرموو تا منیش بێمە ژوور ++++++++++++++++++++++