شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: دەمێکە ڕۆژ و شەو کارم دەمادەم زارییە و شینە دەمێکە ڕۆژ و شەو کارم دەمادەم زارییە و شینە سەر و بەرگم لە هیجرانی وەتەن سەرتابەپێ شینە نەخۆشن میللەتی ئێران، تەبیبی دەوڵەتیش ناشی نەتیجەی ئینتزاریش بۆ خوەشی میللەت نەخۆشینە هەموو یاران لە بێکاری دەکەن تیکراری بێعاری وەلێ تیکرار و کاری من هەمووی یاسینە یا شینە شەڕاب و شاهید و شەمعم لە شەودا شوعلەیی ئاهە شهوودم عادیلە شیعرم کە ئاخریان هەموو شینە دەجۆشم هەر وەکوو قازان دەڕێژم ئەشکی وەک باران نەماوە جۆشش و کۆشش شەوی من بۆیە جۆشینە هەتا جۆشش نەکا بەحری ئیرادە و عەزمی مەردانە لەلام بێحاسڵە ئەم قیل و قالە، وەختی کۆشینە دەپۆشن چارشەوی عار و دەنۆشن جامی بێعاریی ئەتۆ مەردی لەبۆ پۆشاکی تۆ پۆشینی پووشینە لە ئەشکی هەروەکوو یاقووت پیاڵەی چاو لەبالەب بوو شەو و ڕۆژ کار و باری جەوهەری لەم بادەنۆشینە ++++++++++++++++++++++