شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: تەشەککور واجبە بەه بەه کە جێی فەخر و موباهاتە سەبارەت: نامە بۆ ئەوڕەحمان بەگی تیکانتەپە کە بە زۆر بردوویانە بۆ بۆکان بیکەن بە ڕەئیسی سەندووقی ئینتیخابات تەشەککور واجبە بەهبەه کە جێی فەخر و موباهاتە دەڵێن شاهم لە بۆکانە ڕەئیسی ئینتیخاباتە بەبێ دەستووری ئەو زاتە ڕەئی -- بدەی نابێ لە قانوونی حەقدا جزات سزاواتە ئەگەر دەورەی عەداڵەت بێ، ڕەئیس قەت پیاوی کەر نابێ هەموو شت بۆتە کەربازاڕ و مەجلیسیش خورافاتە ++++++++++++++++++++++