شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: جەنابی موستەتاب ئاغای سەیدخدری داشاغڵ سەبارەت: وەڵامی نامەی خەلیفە سەید خدری داشاغڵ جەنابی موستەتاب ئاغای سەیدخدری داشاغڵ خەلیفەی قادری یەعنی تەریقی غەوسی گەیلانی گەیاندی ئەحمەدی مزگەر، ڕەقیمەی عەنبەرینی تۆ کراسی یووسفی هێنا لەبۆ یەعقووبی کەنعانی وەرمگرت و لەسەر چاو و سەرم دانا و ماچم کرد سروور و نووری بەخشی بۆ سەر و بۆ چاوی زوڵمانی بە خەتتی خۆش و شیرینی، بە شیعر و نەسری ڕەنگینی وەکوو ئاوی حەیاتێ دای بە حاڵم عومری نۆجوانی بە موژدەی سیححەتی زاتی شەریفت شاد و مەسروورم دڵم پشکووت وەکوو گوڵخونچەیی باغی حەسەنخانی لەڕووی لوتف و موحیببەت گەر دەپرسی حاڵی بەندەی خۆت بیحەمدیللا لە سایەی ئیلتیفاتی شێخی گەیلانی هەتا فەرمووی بە کەیفم مەنزڵم تەنیایە زۆر گەرمە هەموو ئەسبابی سازە کوورە و فەرشی خۆراسانی لە شێوەی دۆستی و مەیلت گەلێ مەمنوون و مەرهوونم کە ئەم بەندەت لە بیر ماوە لە دوای موددێکی توولانی مەفەرموو جەوهەری حەیفێ غەریب و دووروەتەن کەوتووی بە گوڵزاری وەتەن نادەم غوباری دەرکی گەیلانی وەرە با پێت بڵێم ئەو شێخە کێیە تاکوو بیناسی جەنابی حاجی سەیید شێخ عوبەیدیللاهی گەیلانی چرای ساداتی شەمزینە سیراجی میللەت و دینە نەوەی تاها و یاسینە لە سولبی غەوسی گەیلانی لەبەر چاوی هەموو کەس خۆشەویستە جوان و شیرینە چ شیعی بێ چ سوننی بێ چ تەورێزی چ تارانی مەقامی شێخ بڵندە پادشاهان حورمەتی دەگرن عەسای پڕ لەعل و یاقووتی لەبۆ نادر شاهی ئێرانی لە لوتفی حەق تەعالاوە لە هەر چوار فەسڵی ساڵێدا زیارەتگاهی ئەشڕافە دەر و دیوار و هەیوانی لە هەر لایێ دەبینی بۆ تەوافی دین لە ڕێگای دوور لە ئەشڕاف و مەلا و ئاغا، لە گەرمێنی، لە کوێستانی لە دیوانخانەیی ئەودا کە دانیشتن لەسەر سفرە فەقیر و دەوڵەمەند وەک یەک لەبۆیان دێ بە یەکسانی پەنایێکی بڵندە، عالییە بۆ دین و بۆ دنیا خودا هەر پایەداری کا، هەتا دنیا دەبێ فانی ++++++++++++++++++++++