شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب سەبارەت: داوای تووتن لە خەلیفە سەیید خدری داشاغڵ ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب ئەی موریدی قادریی و غەوسی گەیلانی نەسەب ئەوڕۆ دوو ڕۆژە لە ماڵێ نۆبەتی میهمانمە فەرموو با دەرچێ لە ماڵم کافرەدێوی لامەزەب بۆ دەوای ئەم نۆبەتێیە تووتنێکم لێت دەوێ نەرم و خۆش و زەرد و جوان، تای نەبێت و مونتەخەب ++++++++++++++++++++++