شاعیر: جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: هەوای دیداری یارانی وەتەن کەوتۆتە سەر فکرم سەبارەت: تاسەی دۆستان و وڵات و دیداری مەلا ساڵحی برای و نەوەکانی لە دزەوە هەوای دیداری یارانی وەتەن کەوتۆتە سەر فکرم هەتا ئەمجار دەیانبینم بە چاوانم خودا نەمرم لە هیجرانی مەلا ساڵحی برام و دوو نەوەم دایم بە چاوی پڕ لە فرمێسکم کوڵی گریان و شین دەگرم بە ئیزنی حەزرەتی شێخ چەندە پێم خۆشە بە دڵخۆشی لە ورمێ سواری ماشین بم جەوازی ڕێگە وەربگرم لە سابڵاغ و لە میاندواو و لە بۆکان تێپەڕم یەکسەر لە هیچ لایێ هەتا سەر مەرقەدانی باغچە خۆ نەگرم لەنێو ئەو سێ خەلیفانە بە ئیخلاس و بە هۆشیاری لە ئەڕواحی ئەوان زاتانە فەیز و بەهرە وەربگرم لە بەرپێی باب و دایک و ژوور سەری کاکەعەلی چەند ڕۆژ بە گریان سەر لە سەر ئەو مەرقەدانە ساتێ هەڵنەگرم بە چاوی پڕ لە ئەسرین دەست هەڵێنم ڕەببی ئەمجارە بە ئیمانێکی زۆر کامیل بە لوتف و ڕوحمی تۆ بمرم ++++++++++++++++++++++