شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: گلەیی لە قەرەنی ئاغای مامەش تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم پڕ خوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا سۆفییی سافی دەروون، دوور لە درۆ و بوختانم مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناه وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی با حوقووق و بەوەفا، خۆش سیفەت و ئینسانم سووئی زەننی تۆ لە کەم لوتفییە دەرحەققی ئەدیب وەرنە مەعلوومە (ئەدیب) موخلیسی ئاغایانم ++++++++++++++++++++++