شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: دەمەقاڵەی ئەدیب و دەروێش مووسا چەند ڕۆژێ کە لە ناسازی ئیقامەم بوو لە شار تەنی پڕ عەجز و ئەلەم، خەستە دڵی زار و نزار مام ڕەجەب دەعوەتی کردم بە دوسەد عیز و ویقار تەرزی ئەعیان و خەوانین بوو لەبۆ شام و نەهار کامل ئەسپابی زیافەت، لە هەموو جۆرێ هەزار ئەسڵی مەدعوو لە قیاسی، دە نەفەر بوو بە عەدەد ئەهلی لادێیی و شاری، هەموو خۆش خولق و جەسەد مەجلیسی بێ غەرەز و غەیبەت و بوختان و حەسەد کاک محەممەد بوو لەگەڵ یاری عەزیز، شێ محەمەد کاکە مووسایی حوسێنی، سەفییی پاک تەبار یەک‌ لە دەروازەوە نەمزانی ئەگەر غوولە نە جند کیسوەتی ڕەسمی قەلەندەر هەموو مەتبووع و پەسند هات وەژوور کەوت و لە ناگاه، دلێرانە و توند یا عەلی کوت بە فەسیحی و بە دەنگێکی بڵند دیم کە مووسایە، لە دەروێشی دەدا دەم وەکوو پار لَن تَرَانِی وتی پێم: ئەم لَنە نەفیی ئەبەدە من کوتم: جاهیلی تۆ، دەم وەرە لەم جێگە مەدە نان فرۆشی نییە، فەرمایشی زاتی سەمەدە گفتوگۆی ئەو کەسەیە، ئاشقی وەجهی ئەحەدە بێسەوادی وەکوو تۆ، بایە ‌و تەفسیر چ کار؟ ! کوتم: ئەی مەردی حیسابی دەتەوێ دینداری؟ ! ڕەسمی دەروێشی، کە خامۆشییە و هوشیاری چت لە ئایات و موعەمما و مەسەلەی عەییاری ∪∪––/∪∪––/∪∪––/∪∪– حەللی ئەم مەسئەلە هەللاجی نییە و –∪∪– موتەغەییێر بوو لەسەر ئەم قسە دەروێشی حەزین نەدەگونجا لە هەراسانی لەسەر ڕوویی زەمین بە نەسیب ئەم کەسە بێ، یەک سەرە خاریج بوو لە دین سەگ لە پاشی نەدەژی ساتێ لە بەر شیددەتی قین هەر وەکوو کاکە ڕەزا فەرمویە: لێم بوە سەگی هار کوتی: لەو حاڵەتی دەروێشییە تۆ نابەڵەدی پڕ غروور، سەرسەری و کیبری، فەقەت کاڵبودی لە تەڕەف قەلب و مەقاماتی سەفا، بێ مەدەدی زاهیرەن فاسقی و کافری باتین ئەبەدی هیچ قوبوڵ نابێ لە تۆ تۆبە لەگەڵ ئیستیغفار کوتی: مووسام و لە ئەم عەسرەوە مەئمووری خودا زاهیری تەن، بەشەر و باتینی لەم خەڵقە جودا ساحەبی موعجیزە و قودڕەت و حاڵات و عەسا یەدی بەیزا و حوزوور و قەدەم و توور و نەدا تۆ کە فیرعەونی دەبێ حوکمە بخنکێی لە بیحار بە دووسێ ئایە و ئەخبار و دەلیل، عاسی بوو نە حەدیسێکی لەبیر مابوو، نە مەعنا و نە هوو ئیدیعای بوو لەڕووی کیزب و سمێلی پڕ موو ڕووکەشی قەڵبی عەیان بوو وەکوو زێڕی دە ‌دەچوو عادەتی کەر وایە، لە ئایات و خەبەر دێتە فیرار چون لە فەرمایشی حەق، جاهیلی وا بێ خەبەرە پێی وەیە حاڵەتی دڵ ڕشتەیی تاج و تەوە‌رە یا غەزەڵخوانی و کەشکۆڵ و مەشاک و کەمەرە یا تڕین و تەرەب و ڕەقس و سەما و پرچی سەرە یا نە ئیلحاد و ئیباحەتتە، ‌ سەری ئیستیکبار بەڵی مەعلووم بوو تەبیعی، لە شەریعەت بەدەرە بە تەبیعی چ بڵێم: ئایەتی حەق بێ سەمەرە مەعنی قەولی خودا قسمەتی ئەهلی بەسەرە هەر لەبۆ ئەهلی سەفا، بەندە ئەدیب، خاکی دەرە چم لە مووسایە، کە سەرزارییە دەروێشی حیمار ++++++++++++++++++++++