شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٥٥. - له‌ ژماره‌ی ٣٣١ تا ٣٥٤ په‌ند بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌. کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە ژاری دوو‌پشکی عەربەت هەنگوینە ئاو مەند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسە ڵچ‌شۆڕ پەریش بێ، هەر ئێسکی قورسە شەیتان پەلەی کرد بۆیە زەلیلە ڕاوەستە و حەڵوا بێ لە بەرسیلە کاربەدەست، دەستیان لە دەست هەڵبڕی کاتێکت زانی خوا نانی بڕی کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی نابێ لە دوایی ڕۆژت ئەمین بی دۆستت ئەوەتە کە ئەتگرێنێ دوژمن ئەوەتە پێت پێ‌ئەکەنێ ++++++++++++++++++++++