شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ دیاری "ژیان"ە خەڵکی بیخوێنێ لەگەڵ خودادا سەرڕاست بی چاکە هیچ لەو گوم نابێ خراپە و چاکە لەگەڵ خەڵکی دا ئینساف بنوێنە هەتا دەتوانی نەفست بشکێنە بۆ هەژار دڵسۆز، بۆ گەورە حورمەت بۆ لە خۆت خوارتر لوتف و شەفەقەت بۆ دۆست ڕابەر بە، بۆ دوژمن بە حیلم بە تەوازوع بە لەگەڵ ئەهلی عیلم لەگەڵ جاهیل دا بێ‌دەنگ و خامۆش ئەم دە پەندەی من نەکەی فەرامۆش کلیلی گەنجی پەند دیانەتە دین نەبێ پەندت لەلا زەحمەتە ++++++++++++++++++++++