شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: پەڵە، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٤. پەڵە١، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک دار و خەڵووزمان لێ‌بوو بە تریاک باران ڕەحمەتە و خەڵک لێی ڕادەکا خۆ ڕۆژەوانیش بەرد بە با دەکا مەزلووم جوێن ئەدا و گونای بارامە ڕەمەزان بەجەنگ، سەفەر بەدنامە! بە نەوتی قیرتاو سەوز ئەبێ شاوری٢ خەتای بارانە کە زۆر دەباری خەڵک لە ماڵی خۆی ڕۆژوو ناگرێ سۆفی گوناحی حکومەت ئەگرێ بێ‌نەواییە شەڕی گوێ کوانوو بادار نانی خۆی کردە بیانوو چەتە، کە کز بوو نوێژکەره‌ و چاکە گورگ کەڵبەی نەشکێ چاوەڕێی لاکە ڕەمزان سێ تەونی لێ گرتووینە دار حەوت ترنگیلی و خومار و قومار ئەڵێن فڵان بەگ خۆی بەڕۆژووە دوای خۆی بڕوانێ کە کێی لە دووە بە تەنها گوڵی بەهارمان نایە هەر مێزێ بگری کولێرەی تیایە ١. په‌ڵه‌: بارانی په‌ڵه‌. ٢. توتنی شاور. ++++++++++++++++++++++