شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: بە ئێستریان گوت باوکی تۆ کێیە سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٠. بە ئێستریان گوت باوکی تۆ کێیە وتی ڕەسەنی دایکمم پێیە چوونکە دووڕەگە و تۆوی حەرامە هێشتا جاشکی خۆی نەدی، ناکامە تانجی لە ڕاودا هونەر دەنوێنێ نەتەوەی سەگە و گورگ ئەخنکێنێ عابید مشکی کرد بە کچی سەرپشک ئاخری نەوەستا بوەوە بە مشک ئەڵێن: گیا لە سەر بنجی خۆی ئەڕۆێ بەڵام بێستانیش بژاری ئەوێ بێستانەکەمان پڕ لە بژارە بۆیە ماڵیات مافەتەدارە بەرازی ناوشار شەرحێ نەبوو بۆی هەرچی دەبینێ ئەیباتە سەر خۆی کڕکڕەی ڕادیۆ بواری نایە بەش بەحاڵی خۆم بلوێر بۆ گایە ڕەحمەت لەو کەسەی ئەسپێ ئەکوژێ لەباخەڵتایە و خۆێنت ئەمژێ دەربارەی ناکەس پیاوەتی مەکە بیبەیتە کەعبە دیسان "لەک" لەکە هەندێکیش دەڵێن کە ئێمە نەبین ئەهلی مەملەکەت ئەکەونە شین نازانن خۆیان شەینییش و شینن تەنها قازانجی خۆیان ئەبینن ئەگەر خوا دەکا خوێندن دێتە کار ئەوسا تەجرەبە دەگاتە بوار ++++++++++++++++++++++