شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی١ کە وا ئاسەف دێ بۆ سلێمانی لە هەموو لاوە خەڵک کۆ بوونەوە بۆ مەراسیمی بەپیرچوونەوە دار لە باز جارێ کامی دێتەدی خوا ڕەوای بینێ شابازیشمان دی ئەم جارە قەدری ئەم شارەم زانی هێندە میوانی عەزیزی هانی ئەم میوانانە دیارییان دیار بێ ئەشێ ئەم شارە تالعی یار بێ بەڵام کە خۆمان داری بێ‌بەر بین کەوا کۆلەکەی تاقی زەفەر بین ئەڵێن دەشتی ڕەی جێی حەوت لەشکر بوو تەختی سلێمان بە شەڕەفتر بوو ئەوێ جێی شەڕ بوو ئێرە جێی دەعوەت ئەوێ جێی زەحمەت، ئێرە جێی ڕەحمەت سا چی بکەم بەختی من شۆرەزارە بارانیشی بێ ‌هەر خەس و خارە وەزیری بەغدا یارەی پەسەند کرد هات کانی دڕکەی سکانی هەڵگرد ئێمەیش هەر کەسێ بەخت ڕێکەوێ بۆی ئەبێتە دزی گا و گوێرەکەی خۆی هیچ کەسێ نەفعی عوموومی ناوێ بۆیە دەخنکێین بۆ کاسە ئاوێ هەرچیش دەبینی دەڵێ: زەعیمم لەم ناوە ناوە هەر من هەتیمم ١. پیره‌مێرد ئه‌م په‌نده‌ی به‌بۆنه‌ی هاتنی "یاسین الهاشمی"، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، بۆ سلێمانی، بڵاو کردۆته‌وه‌. ++++++++++++++++++++++