شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشەبا سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشەبا ئاخۆ مەرەزەی کێ شەرا ئەیبا تووی سەر و دانە سەوز و پاراوە بێ‌ئاوی کنگ ئاو بۆ بێکەس ماوە هەرچی بە ئەرخە تەعین کراوە لە ترسا دڵی وەک "بی" ناو ئاوە موژدەیان بەنێ هیچیان بۆ نابێ بژاریان دەبێ وەک پووش لە "کا" بێ کاربەدەست ئەگەر بێ‌کارە دەرکا ئەبێ لەگەڵ خەڵک خۆی تووشی شەڕ کا ئەگەر هەر وایش بێ و ئوممی کاتب بێ ئیشی دەوائیر ئەبێ ڕاسیب بێ ڕاست بۆ دەفتەردار ئەمەی ڕوو داوە وای لە قوونێیە و وای لە دۆشاوە لە ناو "سنە"دا ئەم پەندە باوە یێژن ملیچک وا بە هەواوە ئەفڕێ و ئەخنێ و یێژێ بە هوو هوو ئەوەی کە کریا وەک بەفری پار چوو ژنی فرە مێرد بەر ناباتە بەر بریسی یا پەر ئوبیری بۆزەر تا ئێش بۆ خزمان بدۆزینەوە ئەبێ لە هەوار بگوێزینەوە خۆ ئەگەر بۆ ئیش و پیاو بگەڕێن بۆ کار ڕەوایی ئینجا لە سەر ڕێن ++++++++++++++++++++++