شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٢٩. ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن چاک نابن خۆتان ڕەنج ‌بردە مەکەن میرات میقرۆبی شەڕی ئەولادە بێ‌ڕەنج دەستکەوتوو، ئەدرێ بە بادا بە میراتی عیلم، کور ئەبێ بە پیاو ئەولاد بە ڕەنجی شانی دێتە ناو دەوڵەمەند هەرچەند خەڵکی لە دەورە بایەخی نییە، سێبەری هەوره هیچ کەس ماڵی خۆی بە کەس نەداوە کەچی ئامەشۆی دەوڵەمەند باوە دەعوایان هاتە سەر هەلات بازی قەت دوو کەس نابن لە قازی ڕازی یاخوا دەردەگا، نەکەوێتە دێ پاقلە تەواو بوو، وا باینجان دێ بێ هەمدەم ماوم، کز و ڕەنجەڕۆم منیش خەریکم، باینجان بخۆم ئەگەر خوا دەکا، ترێ پێدەگا بێ قڕەی گومرک، من سەرخۆش ئەکا ئیتر کەس ڕەخنە لە من ناگرێ با بە سەرخۆشی ناوم ببرێ بەڵام کە ترێ منی سەرخۆش کرد ڕەسمی ئەسێنێ قۆڵچی دەست و برد ++++++++++++++++++++++