شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەڵێن: هار چل شەو ئەژی درۆیە سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٨٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئەڵێن: هار چل شەو ئەژی درۆیە کوا لە ماڵی هار شین و ڕۆڕۆیە کوشتەی عارەقمان، وا لە پێش چاوە ئێواران هیچمان لە بیر نەماوە ئینسان لە نیسیان دروست کراوە چاوی بە پەردەی غەفڵەت پۆشراوە تا ساتمە نەکا چاو هەڵ نابڕێ ئەکەوێتە چاڵ پەل‌وپۆی ئەبڕێ بەدکار لە لە چاکە خراپەی چی دی؟ ئاواتی بەدی خۆی دێنێتە دی! ئەزانی خودا بۆچ بەد ئەژیێنێ ئەگەر بەد نەبێ بەدکار نانوێنێ تا نەمان بەنە گردەکەی سەیوان چاکە و خراپە نایێتە مەیدان قورمەی وەزیفە کە بوو بە کفن دەست و پێ لە پیاو ئەبێ بە دوژمن کە مەڕنەمووکە چاو زەق کاتەوە ئاغایی لە بیر پیاو ئەباتەوە ئەمانە ویزەی بەرگوێی بێ‌عارە کەس ناڵێ مردن هەیە لەم شارە ++++++++++++++++++++++