شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٢٨. کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ زەبوون کوژ مەبە، لای خوا لامەنێ سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا زۆر بە سەر دۆستا مەیێ خەتەرە تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش ناێێ بەڵام خانەخوێ لە هەر دوو لایێ ١ تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست گەورە ئاوی ڕشت: بچووک پێی لێ‌خست کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ کە بێ باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟ هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا وەک "یارۆی" ناو جۆ لە دوو لا دەخوا. ١. ئه‌م به‌یته‌ له‌ ژماره‌ی ٣٢٤دا دووباره‌ بۆته‌وه‌. ++++++++++++++++++++++