شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٦٦. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی ئاخری تێک ئەچێ ئەبێ فڕێی دەی بەسەر دۆستا بێی بەدیارییەوە لەوە چاکترە کین بشاریەوە کە ئیشێکت کرد زانیت خەتایە بگەڕێیتەوە بوزورگی تیایە ئەگەر لێبووردی بێ پەشیمانی ئەنجا لەزەتی عەفو دەزانی ئەگەر بێی بە قین تۆڵە بستێنی خەوی ڕەحەتی لای خۆت نابینی ئەوە جنێوت پێ دەگەیەنێ کەوا جنێوت پێ دەگەیەنێ کە دوو کەس ئاشت بن بە تۆ چاکترە هەر ڕۆژه‌ی سفرەی لایە حازرە کە سەری هەودای ویجدانت بەردا ئەم دیو ئەو دیوت زۆر دێ بە سەردا ئەڵێن: پیرێژن بە تەفرە و مەکرە کەچی جوانەکان کەوتوونە دەورە بورجی پیرێژن هێشتا ماویە جوانەژن پێشین بەندوباویە ئەیشزانن جێی کەس بەوان نادرێ دیسان هەوڵ ئەدەن خەڵک نانی ببڕێ ئەوی بە ناحەق نانی خەڵک ئه‌بڕێ نەنگەویستی و ترس بۆ خۆی ئەکڕێ بەڵام هەندێ کەس نائەهل و بەدخوون خۆیان چاوەڕێی دەرکردنی زوون ++++++++++++++++++++++