شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: بە حوشتریان وت: خوا کوڕت باتێ سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٥٦. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی بە حوشتریان وت: خوا کوڕت باتێ وتی: من بێ بار نامێنم ساتێ تا کار نەشێوێ ناگاتە سامان وەختە بۆ هەنگوین بچمە هەورامان ئاوی پاییزان لە بەفراو ئەکا ئەوی تێر نەخوا چی لە ئاو ئەکا شارێ بێ‌کاری ژوور بە کار کەوێ پیاوی پیاو هەرگیز تێیدا ناسرەوێ دێی فرەکوێخا ئاوەدان نابێ پیاوی زۆربڵێ نوکتەدان نابێ هەرچی خەڵک لە ژوور خۆیەوە بگرێ ئەوی دەیناسێ لەبەری دەمرێ ئەوی بە لۆقە ڕێی دۆست ئەبەستێ با بە لۆقیش بێ! زووتر دەوەستێ هەوا پەرەستی هێند لووتی بەرزە لووتی ئەبێتە کۆڵکی تەرزە یەک دڵ و یەکسان چەند خۆشە یاران بێ خەم، بێ پەڕوا لە تەرزە و باران پێنج و دوو ڕۆژێ دنیا ڕابوێرین دوشمن لە پردی نامەرد هەڵدێرین بەڵام وەک دەستمان خۆیشمان بڵاوین یەک ناگرین بۆیە وا بێ کڵاوین ++++++++++++++++++++++