شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ‌٤٥١. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا زۆر کەس دەروونی ئاگری تیا گڕا ئاویشمان کەمە بۆ ئاگر بڕی ئەویش هاتۆتە سەر نۆرە بڕی ئاخ بۆ میراوی خاوەند مرووەت ئاو و نووابی بکا بە نۆبەت مادام هاتۆتە سەر تێکەولێکە یەکێ تێگەیی زۆر ڕێک‌وپێکە چونکو بۆ هەندێ هینده تەلاشە لە خزمەت زیاتر هەوڵی مەعاشە بارێ دەوڵەمەند نەیقۆزێتەوە ساڵێ هەوارێ بگوێزێتەوە یا سوبع و ڕوبعی بۆ کارێکی خێر ببەخشێ و چاوی چواری لێ بێ تێر چاوێ تێر نەخوا بە بەشی خێوی گۆڕ وایە خاکی گۆڕی پێ پێوی ئەی ئەو کەسانەی بە خۆ دەنازن تا دەمرن حەسرەت بە نان و پیازن هونەر ئەوەیە بەختی لەگەڵ بێ چیمەنتۆ ئەبێ لمی تێکەڵ بێ جەوهەر بۆ دادی حەق بێ بەهایە بە مێردی نییە زۆر جار بە خوایە من سێ ڕۆژگانەی خۆم پێ بڕاوە نازانم چیمە لەم بەندوباوە؟ ++++++++++++++++++++++