شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٢٧. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ ئەمان گوت هاتوین بۆ زگپڕی و کوڕ باوەڕمان نەکرد شەخسە و پیاوی خودا تا هاتنە بەر پێی پادشا و گەدا کورێکی وای دا بە عاسمە خاتوون پۆیلانەی گەییە سەد هەزار ئاڵتوون ئەوی منداڵی نەبێ نه‌وت ئەخوا مناڵی ئەبێ بە مێرد یا بە خوا کارێکی گەورەی تر لە بەینایە هەم دیسانەوە ئەویش بە خودایە جێ مەبعووسێکی کەرکووک مونحەلە زۆر کەس بەهیوا و بە پەلەپەلە وەزیفەی ئێستا هەمووی بۆ نانە لێی ناگەڕێن ئەم دەوڵەمەندانە هاتووینەوە سەر نەریتی پێشوو بۆیە کچێکمان بۆ نادرێ بەشوو کە فرە میر بین بەر نابەینە سەر "بیرسی یا پەڕاو برسی یۆزەر"١ کاریان لەگەڵ یەک هەمووی بەقینە بۆ نان بڕین بێ تووتن شیرینە دووبەرەکییە و فیتنە لەناوە هۆمان کەوتۆتە گوێرەکەی لاوە ١. واته‌؛ یه‌کێک دروست ده‌کا و یه‌کێکی دی ده‌یرووخێنێ. ‌‌[په‌ندی تورکی] ++++++++++++++++++++++