شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی وردەکاری سەرناو: دە شتم ھێند لا گرانە سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ١١. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٠و٢٩١. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دە شتم ھێند لا گرانە، راستی پێی پەستم تەواو ناری عاشق، نوێژی فاسق، کبر و خۆبادانی پیاو دەردی بەرتیل، ڕووی بەخیل، گاڵتەی ڕەزیل، ئەرکی دەلیل دەنگی ناسازی موئه‌زین، برسێتی و ھەوراز، بەدیل دەردی سەر ئەم نۆیە، ده‌ردی سه‌ریه بۆ ئەم عالەمە١ لیرە نازی نازیکەر پێیان بڵێی (هیتله‌ر) کەمە ١. له نوسخه‌ی لای ئومێد ئاشنادا ئاوایه‌: ناز و نوزی تازه‌ پیاکه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئەم عالەمە٢ لیرە نازی نازییه‌کان پێیان بڵێی (هیتله‌ر) کەمە ٢. نازی یه‌که‌م واتا؛ ناز کردن. نازی که‌ر: ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نازییه‌کانن. ++++++++++++++++++++++