شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی وەرگێڕان سەرناو: بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە لەیل و نەهارێکە سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٢٨٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە لەیل و نەهارێکە لە شەودا ڕۆژی پەنهان کردووە، شێوەی عوزارێکە بە تیرێکی تیلەی چاوی دڵی لەت کرد و بانگی کرد ئەمە بۆ تۆیە ئەم نازە لە دڵتا یادگارێکە دوعاخوازیت کە کرد، ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵەناڵ لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵ خۆش نەی سوارێکە خەیاڵم وابوو شەو بێیتە خەوم، چی بکەم خەوم نایە خەتای گریان و سووچی دیدەیی شەو زیندەدارێکە ئەگەر بمتوانیایە، نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ بەڵام چی لێدەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە لەناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ لە هیچ لایە جواب نایە، عەجەب خامۆش شارێکە شعر ابوالوفا: کمند افگنده بر رخ زلف را، لیل و نهار است این فروزان کردە در شب آفتابی را، عذار است این ++++++++++++++++++++++