شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی وەرگێڕان سەرناو: وەک چارەی خەیاڵ روخسارەکەی خۆی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی وەک چارەی خەیاڵ روخسارەکەی خۆی لە پەردەی دڵەی پڕ لە ئاخ و ئۆی جەبینی دەرخست شای سۆسەن خاڵان کەم کەم لە گۆشەی لای سیا ماڵان لەتوێی تاریکی شەدەی بێ‌خەوشا جوانیی وەک ئاوی حەیات ئەدرەوشا غەریب بووم لوتفی لەگەڵ نواندم تیرێکی دیاری بۆ داوەشاندم ھەرچەند وەک یاران گیانی خۆم دایە بەڵام یادگار ئەو تیرەم لایە ئازیز دیارە کۆچی دواییمە ئەڵۆدای پێچی ماڵئاواییمە دەوڵەتەکەی وەسڵ پێ لە زەواڵە دیدەنی باڵات ئیتر مەحاڵە سا دڵم خۆش کە بە ئیلتیفاتێ وەرە بەم لاوە بتبینم ساتێ با بێتە بەرگوێم شنۆی ڕازەکەت گوم نەبێ لە چاو شێوەی نازەکەت ئاخر سەفەرە رێگا زۆر دوورە مەنزڵ بێ‌پایان توێشوو زەروورە دینت توێشوی چاو، مەیلت توێشوی دڵ ڕازت توێشوی گوێ، مەنزڵ بە مەنزڵ دەوران دەور ئەدا بۆ نامرادی با لە بەینا بێ گەردن ئازادی شەوێ ناڵەی من جۆشی سەند بێ سەگی دەرگاکەی تۆی ھەڵسەند بێ یا نەیھێشتبێ ئەشکی تەڕی من شەماڵ تۆزی رێت بەرێ بۆ دوژمن یاخود نیگای من ڕووی ڕووشاند بی دڕکی بڕژانگم پێی ئێشاند بی یاخود دڵەکەی دێوانەی دڵ‌تەنگ وەختی نیشانەی دڵان بۆ خەدەنگ لە پەلەی خۆشی نیشانەی تیرت ڕایکێشابێ تای زوڵفی زنجیرت یا تۆ دابێتت بە دڵ مەزەی مەرگ ڕەنگە خەدەنگت دابێ لە توێی جەرگ یا بەننە بە دڵ دێوانەی دڵگیر لە تیرئەندازیت کردبێ تەقسیر یا نەت ناردبێ تۆزی پێڵاوت بۆ کلی چاوی کوێری پێناوت تۆ لێم ببورە من زوو لێت بوردووم چونکە بە ژاری پەژارەت مردووم چەپگەرد ئارەزوی بە دووریمانە بە دیمەن بانەی کرد بە بەھانە تا فەلەک لێمان بە بەھانە بێ ھانە ھانەکەی با ھەر بانە بێ خۆ ئەگەر بیڵێ بۆ دڵ غەمینت عومرێکی نوێیە دوبارە دینت ئەگەر نەیش هێڵێ تۆ بە سەلامەت دیدەنی دیدار کەوتە قیامەت دیوانی مەولەوی، پیرەمێرد کردوویە بە سۆرانی، چاپی یەکەم ١٣٨٠، بڵاوکەرەوی کوردستان سنە، لاپەڕە ٢٠-٢٢. مەولەوی ئەم شیعرەی لە سەردەمی فەقێیەتیدا نوسیوە بۆ شێخ عەزیزی جانەوەرەیی کە لێی جیا بۆتەوە و چوە بۆ 'بانە'. چون چیھرەی خەیاڵ ڕوخسارەکەی وێش نە تۆی پەردەی دڵ مەعدوومیی دڵڕێش نمانا جەمین شای سۆسەن خاڵان کەمکەم جە گۆشەی لای سیاماڵان زەمین منەتبار پا منیا و مەویەرد جارجار وە ڕووی ناز باوەشێن مەکەرد باوەشێن مەکەرد ئەو سەفحەی بێگەرد نازکیش جە باد ئیحتیات مەکەرد نە تۆی تاریکی تای شەدەی بێگەرد لەتافەت چون ئاو حەیات مەوج مەوەرد غەریب بیم چەنیم کەرەم نمانا: وە سەوقات پەرێم خەدەنگێ شانا ئەر سەد چون یاران گیان تەسلیم کەردم خاس بی پەی یادگار خەدەنگێ بەردم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئازیز! دیارەن، وادەی لوامەن ئەلوەدای ئاخر ئەوەنامامەن دەوڵەتەکەی وەسڵ پا نە زەواڵەن جارێوتەر دیدەن باڵات مەحاڵەن سا دڵم وەش کەر وە ئیلتیفاتێ بدیە وە لاوە، بوینووت ساتێ با بەیۆ شنۆی شیرین ڕازەکەت گۆش دەرۆ لادێ مەینەت گازەکەت ئاخر سەفەرەن، ڕا خەیلێ دوورەن مەنزڵ بێ پایان تۆشە زەروورەن دینت تۆشەی چەم، مەیلت تۆشەی دڵ ڕازت تۆشەی گۆش، مەنزڵ وە مەنزڵ کێ زانۆ چۆن بۆ ئەی دنیای بادی؟ با ببۆ نە بەین گەردن ئازادی! من شەوێ ناڵەم جۆش ئاوەردەبۆ سەگی ئاسانەت بێدار کەردە بۆ یا ناستەبۆ سەیل دیدەم، نەفەسێ نەسیم گەرد پات بەرۆ پەی کەسێ جەمینت زەحمەت نیگام کێشابۆ کەفی پات وە خار دیدەم ئێشابۆ یا کەردەبۆ دڵ دێوانەی دڵ تەنگ وەختی نیشانەی دڵان پەی خەدەنگ پەلەپەل پەی زەوق زامێ وە تیرت ئازار دابۆ تای زوڵفی زنجیرت یا خۆ تۆ دابۆت وە دڵ مەزەی مەرگ تیری خەدەنگت دابۆ نەتۆی جەرگ یا مەڕدەبۆت دڵ دێوانەی دڵگیر جە تیرئەندازی کەردەبۆت تەقسیر یا نەدابۆت تۆز گەردی پاڵاکەت پەرێ سورمەی چەم سفتەی باڵاکەت تۆ بویەر جە من، من زوو ویەردم ھیممەت بۆ، ھا ژار مەحروومیت وەردم چەپگەرد پەی دووریت شانا مۆرەی نەرد وە زاھر «بانە»ش وە بەھانە کەرد تا فەڵەک پەیمان نە بەھانە بۆ ئەر سەد بانە بۆ، باز شوکرانە بۆ ئەر فرسەتش دا پەی دڵ خەمینت عومرێ دووبارەن جارێوتەر دینت وەر ناستش، ئازیز! تۆ وە سڵامەت دیدەنی دیدار کەوت ئەو قیامەت! ++++++++++++++++++++++