شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی چیرۆک و گاڵتە و گەپ و مەتەڵ سەرناو: قولەڕەش سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٤٥-٤١. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٤٢٧-٤٢٩. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی قولەڕەشێک بوو بە پاڵەوانێ کەس نەی ئەوێرا شانبات لە شانی لە ڕۆژی شەڕا بچوایە مەیدان تیپێک لەشکری ئەخست بەبێ گیان بەسەر ڕۆستەمی زاڵا زاڵ ئەبوو دوشمن بە نەعره‌ی ژینی تاڵ ئەبوو بەڵام خوویەکی زۆر بێ مەعنای بوو لێیان نەدایە بۆ شەڕ نەدەچوو ئەبوایە چل کەس لێی دایە ئەوسا لەپاش چل کەسە، قینی ھەڵئەسا ڕۆژێک قەومەکەی، دوشمن دەوری دا ھیچ کەسی ساغیان نەما لە دێدا ھاواریان بۆ برد، کەوتبوو بەدەما وتیان: ھەی نامەرد، وا کەسمان نەما وتی: بێ کەڵکە، نەکه‌وتوومە قین مەگەر چل دارم پیاکێشن بەتین پیرەمێردێکی لێ چووە پێشێ پێی وت: جێی چلەی پارت ئەیەشێ؟ ! کەوتەوە بیری پار چیان لێ کرد خۆی گیف کردەوە، ھەستا دەست و برد دەستی دایە شیر ڕووی کردە دوشمن ڕەگی زیندەگی دەرکێشان لەبن قول قینی ھەستێ دوشمن پەست ئەکا١ بەڵام کەی بۆ کەی گۆبەنگ خەست ئەکا ١. قول: ڕه‌نگه مه‌به‌ستی له کورد بووبێ ئه‌وسا نه‌یویستووه ده‌ریببڕێ. ++++++++++++++++++++++