شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی چیرۆک و گاڵتە و گەپ و مەتەڵ سەرناو: پەندی باڵندە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی پیرەمێرد، ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٣٧ ـ ٣٩. باخەوانێک بوو، لەدێی کۆستەی چەم باخێکی جوانی، هێنابووە بەرهەم هەرچی میوەیەک ناوی بیستبوو ناشتبووی بەڕیز ڕێکی خستبوو گوڵی هێنابوو لە پۆپەی چنار لێی دابوو چنار گوڵ بوو بە بەهار بیست و چوار چەشنی ترێ لێدابو ڕەونەقێکی وای بەو باغە دابوو ئەیانوت: ئەمە باغی ئیرەمە بڵێی بەهەشتە هێشتا هەرکەمە دەوری باغەکەی هەموو هەنجیر بوو چەشنی هەنجیری شاری ئیزمیر بوو قەلەباچکەیەک وای پێ فێر بووبوو بەیانیان ئەیخوارد هێند لێی تێر بووبوو لەدوای تێر خواردن هەڵی ئەوەران میوەی ترێشی تێکڕا ئەژاکان ڕۆژێک باخەوان تەڵەی بۆ دانا پێوە بوو، قیڕەی کرد لە تاوانا باخەوان هێندەی داخ لە دڵا بوو چەقۆی دەرهێنا سەری ببڕێ زوو قەلەباچکەکە لێی هاتە زبان وتی مەمکوژە لالۆی باخەوان بەو شەرته جارێک کە تا دەمێنم ئیتر دیداری باغت نەبینم سێ ئامۆژگاری واشت بۆ ئەکەم یەکی گەنجێ بێت بەبێ زیاد و کەم یەکەم ئەو شتەی کەوا مەحاڵە شوێنی مەکەوە ڕەنجت بە تاڵە دووەم غەم مەخۆ کە ماڵ لە کیس چوو عومریشت ئەڕوا، غەم ئەبێ بە دوو سێیەم بە درۆی کەس تەفرە مەخۆ بە شوێن کردەوەی حەرامدا مەچۆ باخەوان ئەمەی وا چوو بە دڵا چوو بەرەڵڵای کرد لە دوای چڵا قەڵ فڕی و چووە سەر لقی دارێ کە کەس نەتوانێ بیخاتە خوارێ ڕووی کردە کابرای باخەوان وتی: داخەکەم بۆ تۆ کە بێ‌قسمەتی من گەوهەرێکم لە ناو زگا بوو بتفرۆشتایە، بە ملیۆن ئەچوو باغەوان وتی: وەرە ئاشنا بە لەم باغەی مندا سەر بەڕەڵا بە قەل بە پێکەنین وتی: من ئێستا پەندم دای کەچی لە لات نەوەستا من نەموت: بە شوێن مەحاڵا مەچۆ جارێکی تر من چۆن دێمە لای تۆ وتم: غەم مەخۆ کە ماڵ لە کیس چوو ئەبینم ڕەنگت هەڵبزڕکا زوو وتم: بە درۆ باوەڕت نەبێ لە زگی قەڵدا گەوهەر چۆن ئەبێ؟ ! پند مرغ آن یکی مرغی گرفت از مکر و دام مرغ او را گفت ای خواجهٔ هُمام تو بسی گاوان و میشان خورده‌ای تو بسی اشتر به قربان کرده‌ای تو نگشتی سیر ز آنها در زمن هم نگردی سیر از اجزای من هِل مرا، تا که سه پندت بر دهم تا بدانی زیرکم یا ابلهم اوّلِ آن پند هم در دست تو ثانی‌اش بر بام کَهگِل‌بَست تو وآن سِوُم پند دهم من بر درخت که ازین سه پند گردی نیکبخت آنچه بر دستست اینست آن سَخُن که محالی را ز کس باور مکن بر کفش چون گفت اول پند زَفت گشت آزاد و بر آن دیوار رفت گفت دیگر بر گذشته غم مَخَور چون ز تو بگذشت زان حسرت مبر بعد از آن گفتش که در جسمم کتیم ده درم ‌سنگ است یک دُرِّ یتیم دولت تو بخت فرزندان تو بود آن گوهر به حق جان تو فَوت کردی دُر، که روزی‌ات نبود که نباشد مثل آن دُر در وجود آنچنان که وقت زادن حامله ناله دارد، خواجه شد در غُلغُله مرغ گفتش: نی نصیحت کردمت که مبادا بر گذشتهٔ دی غمت چون گذشت و رفت، غم چون می‌خوری یا نکردی فهم پندم یا کَری وان دوم پندت بگفتم کز ضلال هیچ تو باور مکن قول مُحال من نیم خود سه درم سنگ ای اسد ده درم سنگ اندرونم چون بود خواجه باز آمد به خود گفتا که هین باز گو آن پند خوب سِیّومین گفت آری خوش عمل کردی بدان تا بگویم پند ثالث رایگان پند گفتن با جَهولِ خوابناک تخم افکندن بود در شوره خاک چاکِ حُمق و جهل نپذیرد رَفو تخمِ حِکمَت کم دِهَش ای پندگو! «مولوی، مثنوی معنوی، دفتر چهارم، بخش ٨٦، قصهٔ آن مرغ گرفته...» ++++++++++++++++++++++