شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی بۆنەکان سەرناو: بۆ کۆچی مه‌لا ئه‌فه‌ندی هه‌ولێر (مه‌لا گچکه) سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٥٩و٣٦٠. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٢٥. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئایینی ئیسلام دەری خستووە دوای مردن گیانی وەلی زیندووە وه‌لی سیفاتی خودای تێدایه نائبی نه‌بی و له به‌ند ڕه‌هایه به هیدایه‌تی خودا مه‌حفووزه نه‌بی مه‌عسوومه، وه‌لی مه‌حفووزه سیفەتی پایەیی وەلێتی سیانە عیلم و ئەدەب و زیکری سوبحانە جگه له‌وه‌ی ئه‌و، بابی هه‌ژار بوو چاکه و به‌خشنده‌ی هه‌زار هه‌زار بوو نیوشیعری دوایی ته‌ئریخی خشته «مه‌دره‌سه‌ی مه‌لای هه‌ولێر به‌هه‌شته»١ ١. به حیسابی ئه‌بجه‌د ئه‌کاته ١٣٦١ کۆچی مانگی که ساڵی مردنی مه‌لا گچکه‌یه ++++++++++++++++++++++