شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری دڵداری سەرناو: دڵ بریندار بێ، نەوەک ناسۆری تیری تانە بێت سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: محەممەد ڕەسوول هاوار، لاپەڕە ٢٠٨. - پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٣٦٠و٣٦١. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دڵ بریندار بێ، نەوەک ناسۆری تیری تانە بێ سینە چاکی چاکە، بۆ برژانگی ئەو نیشانە بێ عەشق کە کەوتە کەللەوە، ھەر ڕێیەک بگرێ ڕێی ئەوە یەک سیاقە حەق پەرستی، کەعبە یا بتخانە بێ خوا پەرستی باتنێکی پاک و بێ گەردی ئەوێ (سبحە) تەوقی زاھدە، سەد جار ئەگەر سەددانە بێ بۆ سەوادی تاری تووڕەی زوڵفی جوانان کاشکی یەک لە سەر یەک زامی دڵ توێ توێ بێ وێنەی شانە بێ پێکەنینی دولبەران میقداری عیسمەت کەم ئەکا لێوی خونچە ھەر ئەوەندە نازکە تا وا نەبێ خاڵەکانت دانە دانەن، چاوەکەم چاوی منیش با بڵێین چاو لەو ئەکا فرمێسکەکەی با دانە بێ خوا ڕەقیب ئاوارە کا، تۆزێ لە چاوما، تۆز، نەبێ بێ غەمم، ئەو تا، نەبێ، تاکەی لە چاوما، تانە، بێ ++++++++++++++++++++++