شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری دڵداری سەرناو: وامزانی سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: محەممەد ڕەسوول هاوار، لاپەڕە ١٩٥و١٩٦. - پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی یەکەم، لاپەڕە ٢٥٤. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی وامزانی کە من دڵم دا بە تۆ دڵی تۆش بۆ من ئەبێ بە مەکۆ چی بکەم دڵەی شێت تووشی تۆی کردم بە سەودای بێ‌سوود لە ناوی بردم تۆش تێگەیشتی دڵ وا دوشمنە ئیتر لە لای تۆ، بوو بە گای بنە ئەگینا ئەگەر دوشمن نەبوایە نەت ئەهێشت بێتە ئەو بەردەرگایە بەڵام گیانەکەم مادەی تۆ بۆشە لە تێکەڵیدا هەر ڕاستی خۆشە دڵی ئەڵماسی بێ گەردم ئەوێ شتێ ساختە بێ زوو دەرئەکەوێ توخوا حەیف نییە وەک ئەڵماس جوان بی بە ژەنگی خوێنی عاشق پەنهان بی دڵ بفڕێنی، بەدخووی کەی، وەک خۆت ئەم جەور و زۆرە خێری چییە بۆت چی دەبێ ڕۆژێک ئەگەر هی من بی دەست نەوەشێنی و ساتێک هێمن بی ++++++++++++++++++++++