شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری دڵداری سەرناو: خەوی بەخت سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی محەمەد ڕەسوول هاوار، لاپەڕە ١٨٢. - ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم لاپەڕە ٢٩٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی هێند خەوی بەختم گرانە، سەربکاتە کۆشی حەشر چاوی هەڵنایە بە تینی ئاگر و تەئسیری بەفر پێچ و تابی مەینەتی من دەستی چەرخی بەرکەوێ تێکی دەشکێنێ بە ڕەنگێک شەو لە ژانی نەسرەوێ تۆزی ڕێگەکەت بە چاوما بێ، جەواهر، سورمەیە کاولەکەی خۆم لا بەهەشتە و گونیە، شاڵی توورمەیە ئاخ قەناعەت گەنجی باقی و دەوڵەتی بێ‌مننەتە ئۆدەکەم توونی حەمامیش بێ لە لام جەننەتە بۆیە بێزارم لە مەی ئەوەڵ قومی ژارقەندەیە قەهقەهەی ئاوی سوراحی دڵکەش و پڕ خەندەیە جاری جاران بوایە من عاشق ئەبووم و شێت و وێت ماڵی سەربەستی کچان ئاوا کە شوکرانەی ئەوێت ئێستە بۆ عاشق کەمەندی زوڵف نەماوە بیگرێ خۆم لەبەر پێی جوانەکانا، ڕائەکێشم بێ‌گرێ سێ بەیتی یەکەم وەرگێڕاوی شیعری شێخ ئەبوولوەفای کوردیە و باقی هی پیرەمێرد خۆیەتی. ++++++++++++++++++++++