شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری دڵداری سەرناو: گیانە ئەژمێرم سەبارەت: بەناوی (بێسارانی)یەوە وتوویەتی گیانە ئەژمێرم، گیانە ئەژمێرم بۆ ئاکامی مەرگ نەفەس ئەژمێرم کاتێ بە نیگای تۆ گیان ئەسپێرم تیپی فریشتە گشت دێنە سەیرم خۆم بە شەهیدی عەشق ئەژمێرم مەقبولی مزگەوت پەسەندی دێرم تاوێک لەو زوڵفەی سەودای زەرەتار لە گەردنما بێت بە وێنەی زەننار قەباڵەی عیسا و ئەحمەدی موختار پارێزگارم بن لە دووتوێی مەزار ئەوسا فریشتە دێنە سەرینم تا لێم بپرسن رێگای ئایینم شەرمی تای زوڵفی لوولی وەک زەننار فریشتەکانم لێ ئەکا بەیار هیچ کەس ناتوانێ بڵێ کوڕی کێی یا خەڵکی کام دێی؟ یا لە کوێوە دێی؟ ++++++++++++++++++++++