شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری وەسفی سەرناو: نەوبەهار سەبارەت: لە ساڵی ١٩٤٠دا بەناوی (زەلمی) یەوە وتوویەتی یاران نەوبەهار، یاران نەوبەهار خوا نەشئەیەکی وای دا بە بەهار گیاندار و بێ گیان، زەوی و گیا و دار خروشا و زەڵمیش کەوتە هاڕە هاڕ سەری نایە دەشت وێڵ و بێ قەرار بەشۆڕی شێتی خۆی ئەدا لەدار شارەزوور بەرگی سەوزی لەبەردا کەمەری زیوی چەم لە کەمەردا هەوای بووکێنی تازەی لەسەردا چەن خوازبێنیکەر لە داخ و دەردا دەستی لە زاوای نێرەمووک بەردا لە دەردی سەری نابەکار بێزار نێرگز بە دیدەی شۆخ و شەنگەوە پۆڕ بە کناچەی خۆش ئاهەنگەوە راوکەر بە شوێنیا بە تفەنگەوە نێرەکەر بە جۆش زەڕو دەنگەوە هەندێ بە سەودای قەنگەی بەنگەوە هەریەک بە ڕەنگێ کەوتوونە ڕووی کار ++++++++++++++++++++++