شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری وەسفی سەرناو: گەرمای هاوین سەبارەت: لە ساڵی ١٩٤١ دا بەناو (باڵان تەرانی)یەوە وتوویەتی های گەرمای هاوین، های گەرمای هاوین قرچەی تێخستین بە تەوژم و تین رەشەبا دیسان لێمان کەوتە قین نە باغی هێشتین نە گوڵ نە پەرژین هانامان بۆ تۆ خوا (ژیان) و (ژین) (لدوس)ی ناوە لای تورک رەشەبا لەگەڵ پەیدا بوو نەشئەی خەڵک ئەبا تەختە قروسی وەک دێڵەبەبا ئەسووڕێتەوە خەوو خوێن ئەبا بەبۆنی پیس و بە خروو و گەزین گوڵ و گوڵاڵو کەوتوونە پەستی بولبول وا دیارە ماری خار گەستی نە ناڵەی دیارە نە سەدای هەستی رێی راوە ماسیش مەرەزە بەستی وەرن بەشینی بەهار تێر بگرین ++++++++++++++++++++++