شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی شیعری کۆمەڵایەتی سەرناو: دڵ بەپەرۆشە سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٦٧. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٥٨و٢٥٩. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دڵ بەپەرۆشە، دڵ بەپەرۆشە خەبەرێکم بیست دڵ بەپەرۆشە ئەوەندەی مەرگی خۆم لا ناخۆشە زمانم لەنگە، کەللەم بێ هۆشە بیستم ئەگریجەی لوولت بڕاوە هێلانەی دڵان یەکسەر شێواوە هەی ڕۆ ئەو پەندە کێ بە تۆی داوە کێ دەستی چووە ئەو زوڵفە خاوە هەر لە ئەوەڵی دنیا تا ئەمڕۆ شابەیتی شیعرە شه‌عری سەمەن بۆ ئێستا شیعر و عەشق کەوتوونە ڕۆڕۆ بۆ ئەو ئەگریجە و زوڵفە جوانەی تۆ دەک یاخوا ئەوەی پرچی بڕیوی دەستی قەڵەم کەن بە قەمەی لیوی دەردێکی گاتێ لەکەس نەدیوی مناڵەکانی بکەونە هەتیوی جاران ئەیان وت وا وا لێکراوە لە سەر لێقەومان پرچی بڕاوە ئێستا لەباتی ئەو بەند و باوە بەبێ شوورەیی پرچ بڕین باوە ئەم شیعرەم ئەخوێند چەند ساڵ لەمەوبەر شانە تای زوڵفت دەرکێشێ ئەگه‌ر قامیش ئەکوتمە پەنجەی شانەگەر بووی بە کاری قوت هەی خاکم بەسەر ++++++++++++++++++++++