شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی شیعری ویژدانی سەرناو: شۆڕەبی سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٦٣و٢٦٤. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٢٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئەرێ شۆڕەبی سەر حەوزەکەمان تۆ سێبەرێ بووی هاوینان بۆمان بەهار بە لەنجە و لاری خەرامان شنەت ئەبوو بە باوەشێنی گیان بە بەرگی سەوزی تاوسی کاڵات حەوزەکە ببووە ئاوێنەی باڵات ئێستە بۆ ڕووت و بێ بەرگ و باری سەرشۆڕ و ڕەنگ زەرد کز و غەمباری وتی: وێنەی تۆم بەبێ زیاد و کەم لە ماڵی تۆ دام وا لە تۆ ئەکەم جوانی بەهارم من کە شۆڕەبیم لە ترسی پاییز وا کەوتوومە بیم هیچ نەبێ بەهار من سەوز ئەبمەوە ئێوە پیریتان تاریکەشەوە ++++++++++++++++++++++