شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی شیعری ویژدانی سەرناو: بەهار هات سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٠٨و٢٠٩. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٣٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بەهار هات و دەردێ ئەبینم لە گوڵدا ئەویش وه‌ها دیارە گرێی وا لە دڵدا ئەزانێ کە وا پێنج و دوو ڕۆژە دەوری کە باوی نەما، نامێنێ کەس لە دەوری کە ڕازاندیەوە سەرلەنوێ دەستی یەزدان هەموو خەڵک بە ئاواتەوەن بۆی بەیانیان بە ناڵە و نزان، بولبول داخ لەدڵ بۆی وەک مشتوماڵ ژەنگی دڵ نایەڵێ بۆی بەرۆکی جوانان دەست و سەرە جێی بەڵێ که خوا دای کێ دەڵێ: کوڕی کێی؟ کە زادەی چقڵ، ڕەنگ و بۆی جوانی وا بێ ئەبێ ڕەنجی شەوگاری بولبول بە با بێ لە دوای ئا ئەم خۆشەویستیە کوتوپڕ کە هەڵیان بچڕکان و کەوتە سەر ئاگر لەگەڵ هەڵمی مەنجەڵ جواناو ئەڕێژێ بەدەم قوڵپی گریانەوە وا دەبێژێ: کە بێ بایەخە خۆشەویستی درۆزن کە تێر بوو دەبینی فڕێی دا سەر و بن ئەلای دولبەری دڵبەرە بایەخی بێ مەپندار١ کە وا بۆرەپیاو دایەخی بێ ٢ مەپندار: وا مەزانە. دایه‌خی بێ: به‌ که‌ڵکی بێ. ++++++++++++++++++++++