شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی شیعری ویژدانی سەرناو: بەهار تازە ڕەنگ سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٠٨و٢٠٩. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٣٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بەهار تازە ڕەنگ، بەهار تازە ڕەنگ دیسان نواندی بەهار تازە ڕەنگ وێنەی تەموورە تاڤگەی خۆش ئاهەنگ لالەی ئاڵ دەرهات وەک لال لە ڕووی سەنگ گۆپکەی درەختان ئاوس‌ بە گەڵان با ئەیکاتەوە بۆ نەشئەی دڵان گوڵان خەواڵوو لە خەو هەڵساون بۆ ژەنگی دڵان وەک نەرمە ساون وەنەوشە بە نۆش ئەسرینی نەسرین سەرخۆشە و گەردن کەچە بۆ ئایین بولبول بە نەغمەی شۆڕی پەهلەوی قەتاری (ڕەشۆل) بە نیوەشەوی تەئسیری ناڵەی مورغانی چەمەن ئاگرە بۆ دڵ دوورکەوتەی وەتەن کەیف و سەرمەستی فەسڵی نەوبەهار سەیری سەبزەزار دیارە و دیار بۆ کەسێ خۆشە دڵ بەئومێد بێ نەک وەک من غەمبار ئاوارەی زێد بێ١ ١. وه‌رگێڕاوی شیعری میرزا مووسا (بیمار)ه‌ که خه‌ڵکی زه‌ردیاوای قه‌ره‌داغ بووه: وه‌هار جه نۆ ڕه‌نگ... دیسان نه‌و وه‌هار هه‌م نمانا ڕه‌نگ ++++++++++++++++++++++