شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی سروود و بەستە و گۆرانی سەرناو: گۆرانی به‌هار سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٧٣و٣٧٤. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٥٥و٣٥٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە بچۆ سەرگردی یارە ببینە لە جیهاندا گوڵێکی رەنگینە ئەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە ڕوو بکەرە شاخی گۆیژە بنواڕە عەرشی پەروەردگاری لێ دیارە دامەنی وەک بەهەشتی ئابدارە زەمزەمەی بولبولی بەهارانی وردە بارانی ژێر دەوارانی لە شەوی بەزمی سەرچنارانی وشکە سۆفی ئەخاتە گۆرانی جێی سلێمانه بڵێ ئاوا بێ ++++++++++++++++++++++