شاعیر: پیرەمێرد کتێب: شیعری نیشتمانی سەرناو: غەزەتەی کەرکوک لە ئێران ئەدوێ ئەڵێ سەبارەت: لەدوای رووخاندنی کۆماری مەهاباد، پیرەمێرد هەڵبەستی (ئای نائومێدی) بڵاو کردۆتەوە لە رۆژنامەکەی دا، بۆ وەڵامی ئەوە رۆژنامەیەک لە شاری کەرکوک کە نیوە بە تورکمانی و نیوە بە عەرەبی دەرئەچوو لە ژمارەیەکی دا توانج ئەگرێتە کۆماری مەهاباد، پیرەمێردیش بەم تاقە دوو دێڕەی خوارەوە لە رۆژنامەیەک دا وەڵامیان ئەداتەوە. غەزەتەی کەرکوک لە ئێران ئەدوێ ئەڵێ: دیموکرات پەت لە مل ئەسوێ هەمزەو هەباس و تەورداسیە خەرباری ماسی کونە ماسیە ++++++++++++++++++++++