شاعیر: دزڵی کتێب: دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی سەرناو: دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم مەگەر هەر گەوری بێ دین بێ بە حاڵم فُؤادی عِنْدَکَ یا نُورَ عَیْنی لەلای تۆیە هەموو فکر و خەیاڵم فَأَنتَ غافِلٌ عَنْ فِراقی وەلێ من بۆ گوڵم ئاشوفتە حاڵم وَ کُنْتَ غَفَلْتَ عَنْ فِراقی ئەمن سووتاوی تۆم و تەن زوخاڵم لِقَوْلی إنْ تَصَدَّعْتَ عَزِیزِی لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم وَ لا تُبْعِدْ وَ لا تَقْطَعْ جَناحی ئیتر لێم دوور مەبە مەشکێنە باڵم تَرَحَّمْ لی فَإِنّی مُسْتَحِقٌّ لەڕێی خوادا بکە ڕەحمێ بە حاڵم حَرَقْتُ مِنْ فِراقِکْ فَاعْطِنِی الماء دەمێکە مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم تَسَمَّعْ صَیْحَتی یَوْماً وَ لَیْلاً ببیستە تۆ چریکە و ناڵەناڵم فَعَقْلِی ڕاحَ بَعْدَکْ یا حَبِیبِی کە تۆ ڕۆیی نەما عەقڵ و خەیاڵم فَأَرْجُو وَصْلَکَ بَعْدَ الْمَماتِ لە قەبریشدا بە ئومیدی ویساڵم ++++++++++++++++++++++