شاعیر: دزڵی کتێب: دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی سەرناو: گوندی دۆڵکانە تَبیرُ إِذا هەڵوەستُ دەستی بِچاکِکُم وَ قَوْلی: «هەتیو، دۆڵکانە بێ نانە با نەمری؟ !» لِمَنْ أَدماعُکُم أَجْراً، مِنَ الدَّرْدِ ئەشقەمە؟ ! نگفتی: درس، برتر؟ گفتمت: خود دانی، با بمری؟ ! دە بێ سەر ڕەئسی ئیبهام و تەماشای گردی گێتی کە! لە أکلی کووکەگاڵینە و پوە، خەمباری بُوالکِتری! هاوار و هەرا و هوریاتە، بُوالأَخْباز و برسی سک بە صَیْحەی ئانی جُعْنا یا بە برسیمە دەبێ بچڕی فەلەک ئاوێکی بۆ ڕشتین ئەبێ برسی و کز و کوێر بین أحامِر و أکالِب شحم و لحم و تۆیش ئەبێ بقڕی وەکوو من زیکری گێتە و ویردی چای سەرفی عیلمی کە وەگەرنە ڕیحی ئەمعا و ئەوارگ زیاد ئەکا و ئەتڕی بە کام دەستوورە و کام یاسا عەوالیم ڕووت و برسی بن لە هەر بوالعِلم و بوالزّانین دەپرسم قالَ: لاأدری حەسەن ڕۆژێ ئەبێ عالم ببێتە ساحیبی عالەم! أولوالأزوار، أولوالأسوار، أولوالدّینار، ئەبێ بمری ئەگەر ڕۆژێ عیلم جێگای «اولول» بگرێتەوە کاکە کەر و بل باوی نامێنێ وەکوو کۆلارە هەڵدەفڕی ++++++++++++++++++++++