شاعیر: دزڵی کتێب: دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی سەرناو: بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە هەورامی سەبارەت: شەرتە هەورامان بەجێ نەهێڵم بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە هەورامی …... …... …... …... ئەقڵم هاتە بەر، چاوم کردەوە کە زەمانەم دی، ڕۆژە یا شەوە سوێنێکم خواردووە، بە ڕۆحی باوام بە گۆڕی نەنکم، بە ڕۆڵەی ساوام تا بۆ بەرامەی، شەوبۆ و وەرکەمەر تا سوورهەراڵە، سەر تێرێتە دەر تا دەنگی ژەرەژ، پیقەی نەچیری تا قسەی خۆشی، پیرێکی ژیری تا بەڕوو مابێ لە هەورامانا تا شەماڵ بدا بە کۆساڵانا تا بەڕەزایەک، با بیشەکێنێ هەتا ڕێواسێ، چووزە دەربێنێ فەرەنجی شڕێ، چۆخە دڕاوێ کڵاشە چەکێ، پشتێن بڕاوێ شەرتە هەورامان، بەجێ نەهێڵم مەگەر ئەو ساتە، کە بەجێی دێڵم! ++++++++++++++++++++++