شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: خۆشەویستی گەر چی خوێنم هاتە خوارێ من بە دەست و پەنجەتا بوو بە مەی بۆ بادەنۆشان شەو لە بەزم و عوشرەتە سەد کە دوژمن خۆش ئەکەی پێم سووک و سەرگەردانم ئەکەی هەم خەڵاتە و هەم بەراتە هەم عەجەب و هەم حەسرەتە یا نەمابێ گوڵ نەمابێ وەختمە فەسڵی بەهار هەر وەکوو بولبول خەریکم مەقسەدم ئەو خاڵەتە نەک بڵێم ماڵی ڕەقیبی تاکوو ڕۆح لێم جیا ئەبێ وێلی دنیا بم موحەقەق بۆ هیوای ئەو کوڵمەتە من بە تیرێکی کە کوژرام جێگەکەی تیراوییە ئیکە چۆن من دەست هەڵئەگرم دڵ کە شەرحە شەرحەتە گۆشت کە برژا بوو بە بریان تادیتە حاڵی بەرووی چەن هەزار لوقمان تەبیب بێ چارە کردن زەحمەتە ئەسڵی لوقمانم کەسێکە دەردەکەی بەخشیوە پێم ئەوەی بۆ تاوی دەروونمدا ئەبۆ ئەم زیللەتە قەت مەکەن لۆمەم ڕەفیقان ئەحمەدە کوژراوی عەشق دەستە ئەژنۆ وا لەسەر چۆک چاوەڕوانی ڕەحمەتە ++++++++++++++++++++++