شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: گەڕانەوە وەرنە سەیری عەیش و نۆشم فەوتی شینم هاتەوە وا بەهار هات وەختی خونچە و گوڵ گەشیبنم هاتەوە ئەو قەسابەی هاتبوو بۆ سەربڕین و کوشتنم سەد شکور ڕووی وەرگەڕان لێم فەسڵی ژینم هاتەوە زۆر دەمێک بوو دڵ برینار بێ دەوا بوو دەردەکەم مەرهەمی جێی زەخمە کات و سەربرینم هاتەوە هەروەکوو بەفری بەر ئاگر وا غەمی من توایەوە قوڵپی گریانم نەما وا پێکەنیم هاتەوە من بە تەنهایی زەمانێ داد و بێدادم ئەکرد بۆ نەجات دانم لە حەسرەت هەمسەرینم هاتەوە بەرگی قەهرم لێ جیا بوو، جەژنمە حەمدی خودا ڕۆی زەمانی میحنەت و جەور شاهی چینم هاتەوە یا بەخێر بێ سەر دوو چاوم هەر بەخێر بێ یارەبی سەد لەماڵی ئەو ڕەقیبەی دڵ بەکینم هاتەوە مژدە بێ ئەحمەد وا تۆ چویتەوە ڕێزی ژیان وەک گەلاوێژی بەیانی شەوق و تینم هاتەوە ++++++++++++++++++++++