شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: دڵدارەکەم عەجەب تیرێکە لێی داوم کە وا ئەو ماهە تابانە لە سینەم تا جگەر گاهم بە جارێ غەرق و غەڵتانە لە خوێنی کوشتنی خویمە کە وا سوور بوو جل و بەرگم کە من مردم لە حەشرا شاهیدم بەرگی شەهیدانە کە وا کوژراوی ناحەقم مەکەن ون خوێنی من توخووا لە جوانی خستمیە پیرێتی کە یەک چاهی زەلیلانە ئەمن کەوتوومە سەحراوە یەکێ دێ پێم ئەڵێ شێتە یەکێکی تر ئەڵێ ئاخۆ ئەمە گومراهی ئیمانە کە نازانن لە حاڵی من ئیتر لۆمەم مەکەن چونکە نەمانی عەقڵ و هۆشی من لە عەشقی شاهی شاهانە چە شاهێ قەترە فرمێسکی کە ئەگری هەر ئەڵێی دوڕە ئەکا شاباشی خونچە و گوڵ وە یا ئاشباهی لەعلانە لە وەختی پێکەنینیدا کە دان تەسبیحی مرواری گرنگی خۆری چاوانی ئەدا لەو شاخی کوڵمانە چلۆن تۆ شێت نەبێ ئەحمەد ئەمە عوشرێ لە وەسفێتی خوا بۆ قەترەیە ڕەحمەت دڵم پڕ ئاه و گریانە ++++++++++++++++++++++