شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: هیوا سەبرت بێنێ بە ئیزنی خوا نابڕێتەوە عومرت لە گوڵشەنی خەزرا ئەژێتەوە ناوت لە قەیدی تازە ئەنوورێتەوە لوقمان دەردت بەم زوانە دێتەوە ئەحمەد نەمامەکەت لە بێخەوە سەر دەر ئەیێنێتەوە ئەستێرەشت خەریکە ئەوا شوعلەدەر ببێ بولبول کە بیچووە عاشق بە گوڵ ببێ زەردەیە پەیا بوو هوما سایەدەر ببێ نەک قەترەیە موحیتی کە بیرت نەسیب ببێ وا دێتەوە بەهاری ژیانت ئەژێتەوە لام وایە ڕاستە کە یارت لە دەست نەچوو کوژرا ڕەقیب و وەعدەی بەسەر کەچوو مژدەم بەرێ کە نامرێ عومرت تەواو نەبوو شوکری خودا بکە کە سیداری یاری دوو دەستەگوڵێ لە باغی ئیرەم دێتەوە دەورەی فەلەک نزیکە وەرگەڕێ بەڕووت سەد یاری بێ وەفای وەها بێ لەدووت دەرمانی دەردت ئەکا حەق «لایموت» خوێنی سینە خەڵاتە بە زیددی عەدووت ئەحمەد بە ئیزنی ئەحمەدە یەکجاری گەش ئەبێتەوە ++++++++++++++++++++++